شه‌ممه‌, مارس 20, 2010

سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌لاماره‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا مه‌حكوم ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌لاماره‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا مه‌حكوم ده‌كات  و هیوای‌ زوو چاك بوونه‌وه‌ش بۆبریندارانی‌ په‌لاماره‌كه‌ ده‌خوازێت. له‌به‌یاننامه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمدا هاتووه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا و له‌كاتی‌ به‌رێوه‌چوونی‌ رێوره‌سمی‌ بیره‌وه‌ری‌ چله‌ی‌ وه‌فاتی‌ ئیمام حسین ـ ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌وهێرش وپه‌لاماری‌ نامرۆڤانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌و تاقمه‌ تیرۆریست و شه‌رانگێزه‌كانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر به‌شداربووانی‌ ئه‌و مه‌راسیمه‌، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاولاَتیان شه‌هیدوبرینداربوون. له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌و كرده‌وانه‌ی‌ مه‌حكوم كردوه‌و رایگه‌یاندووه‌: له‌به‌رامبه‌ر بارودۆخێكی‌ وه‌هادا  پێویسته‌ به‌جدی‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ بنه‌ره‌تی‌ له‌هه‌موولایه‌كه‌وه‌ كاربكرێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ تیرۆرستان و له‌ناوبردنیان.

به‌رنامه‌كانى رۆژانه‌

به‌یانی‌ گه‌لی‌ كوردستان
09:05


كتێبی‌ ئه‌مڕۆ
18:10


ئه‌م كاته‌تان باش
17:10


له‌ شه‌و و رۆژێكدا
19:53

گوڵوباڵ
18:15


لوتكه‌
14:46

گه‌رماوگه‌رم
20:15


سایكۆ
21:05


دیرۆك
23:05


روماڵ
23:30

 

 

داڕشتەی بنەڕەتی