پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پێكهێنا، بۆ لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌ی قوتابیان و خوێندكارانی كۆلیژه پزیشكیه‌كانی ده‌رمانسازی و پزیشكیی ددان له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كان، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی پارله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی بالاَی پارله‌مانی كوردستان كۆبۆوه. دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه تایبه‌ته كۆبۆوه كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌كێشه‌ی قوتابیان و زامنكردنی خوێندن بۆیان پێكهێنراوه، بۆ نه‌هێشتنی له‌ده‌ستدانی خوێندنی قوتابیان و خوێندكارانی ئه‌و كۆلێژانه به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌ی كه لێی وه‌رگیراون و ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان و هۆكاره‌كانی دروست بوونی ئه‌و كێشه‌یه‌و پێشنیازی دروست بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له‌لایه‌ن پارله‌مانی كوردستانه‌وه, هه‌روه‌ها داوا له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كرا عادیلانه‌و بێ لایه‌نانه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن و هۆكاری دروست بوون و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و له‌هه‌مووش گرنگتر چاره‌نووسی قوتابی و خوێندكاره‌كان و پێشنیازی گرنگ بۆ به‌رده‌وام بونیان له‌خوێندن و نه‌هێشتنی له‌ده‌ستدانی مافی خوێندنیان، پێشكه‌ش بكه‌ن.