هه‌ینی, مارس 19, 2010

ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی‌ عیراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ پرسی‌ كاندیده‌ دوورخراوه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتوو كۆده‌بێته‌وه‌

دكتۆر ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند:  لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێكهاتووه‌و سه‌ردانی‌ ده‌سته‌ی‌ ته‌میزیان كردووه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌لیستی‌ كاندیده‌ دورخراوه‌كان له‌هه‌ڵبژاردن، وتیشی‌:  چاوه‌ڕوانی‌ ڕاپۆرتی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌و ده‌سته‌ی‌ ته‌میز ئه‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌و دۆسێیه‌. سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: له‌كاتی‌ داواكردنی‌ به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌كاندیده‌ دورخراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ ته‌میزه‌وه‌ پێویسته‌ ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و داد په‌روه‌ری‌ به‌ڵگه‌ی‌ ته‌واو له‌سه‌ر هۆكاری‌ دورخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاندیده‌ پێشكه‌شی‌ ده‌سته‌ی‌ ته‌میز بكات  چونكه‌ ئه‌گه‌ربێت و به‌ڵگه‌ی‌ پێویست بۆ دورخستنه‌وه‌ی‌ هه‌ركاندیدێك پێشكه‌ش نه‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریه‌وه‌و هۆكاری‌ بێبه‌شكردنی‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ته‌واوی‌ ڕون نه‌كرێته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ ته‌میز، ئه‌وا بێگومان دورخستنه‌وه‌كه‌ی‌ هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه‌.

به‌رنامه‌كانى رۆژانه‌

به‌یانی‌ گه‌لی‌ كوردستان
10:10

ترپه‌
18:10

كتێبی‌ ئه‌مڕۆ
18:57

ئه‌م كاته‌تان باش
17:10


له‌ شه‌و و رۆژێكدا
21:52

گه‌رماو گه‌رم
20:15

ئاوێزه‌
18:15

زێره‌وشان
23:28

نسار
21:05

 

نه‌ورۆزی کورد

داڕشتەی بنەڕەتی