ترپە - زیادی کێش
هەرشتێكو هەر بابەتێك زیادەروەی تیادا بكرێت بێ سێو دوكردن زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت ، بە واتا یەكی تر هەر كارێك وەكو خۆی مامەڵەی لەكەڵ نەكرێت دڵنیابە لەوەی كە زەرەر مەند دەبیت ، ئێمە لێرەدا باس لە زیدەروەی دەكەین لە كێش و هەروەها خواردنی چەوری زۆرو شەكرو پرۆتین ووزە دەكەین و لەگەڵیدا زۆر دابشتن یاخود بابلێین تەمەڵی كردن ....هەمو مرۆڤێك پێویستی بە ووزە هەیە بۆ ئەوەی كار بكات لەگەڵ ئەوشدا پێویستمان بە چەوری و شەكرە پرۆتین هەیە لە كاتێكدا كە رۆژانە ئەم پرۆتین و چەوریو ووزەیە سەرف بكەین نەك لە شوێنی خۆمان نەجوڵێن و بەردەوامیش خۆراكی چەورو شیرین و پر لە پرۆتین و ووزە بخۆین ..لە كاتێكدا خەسڵەتی كارەكەت پێویستی بە دانیشتن هەیە پێویستە وەرز بگەیت گەر وەرزش ناكەیت و هەر چەوری و شیرینی دەخۆیت ئەوا ئامادە بۆئەوەی توشی چەندین حاڵەتی مەترسیدار لە سەر ژیانت ببیتەوە و توشی گرفتی گەورەت بكات وەك نەخۆشییەكانی دڵو دومارەكان ، هەناسە توند بون ، بەرز بونەوەی رێژەی شەكر لە لەشداو كەم بونەوەی مادەی ئەنسۆلین ، بەرزبونەوەی رێژەی كۆرسترۆڵی زیان بەخش ، كاتێك قەڵەو دەبیت واتا لەشت قورس دەبێت و ئیسَكەكانی لەشت بەتایبەتی ئیسَكی بڕبڕەی پشت و قاچەكان فشاری زیاتریان دەكەوێتە سەرو توشی نەخۆشییەكانی ئیسَكی پشت ( فقرات و صوفانی ) ئەژنۆكان گە بەراستی دوونەخۆشین كە مرۆڤ گیرۆدەی نێو جێگا دەكات ...وەك وەرزش ناتكەیت لانی كەم دەست لە خۆرادنی زۆرو خۆراكی چەورو شیرین بپارێزە ..دوای ئەوەی پزیشكان سەرژمێریان كرد بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی دڵ دەیان گرێتەوە بۆیان دەركەوت كە لە 70% ئەوكەسانەی نەخۆشییەكانی دڵو دەمارەكانیان هەیە كەسانی قەڵەون .... هەرچەندە زۆرجار خەسڵەتی لەشی كرۆڤ بە قەڵەوی دروست دەبێت بەڵام ئەمە نا ببێتە هۆكارێك كە ئەو كەسە هەر بە قەڵەوی بمێنێتەو دەتوانێت بە هۆی پارێزو وەرزش كردنەوە ئاگارداری رێكو پێكی لەشی خۆی بێت .............. بینەرانی بەرێز ئەوش بزانە كە نابێت سەر بەخۆ برَیار بدەیت خۆت زەعییف یاخود كێشی لەشت داگریت بەڵكو دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشكدا بیت و پزیشك رێنمایت بكات بۆ دابەزاندنی كێشت چونكە زۆر جار ئەو كەسانەی كە پارێز دەكەن لە نان نەخواردن و هەوڵدەدەن كێشی لەشیان دابەوێنن توشی لاوازی گشتی لەش دەبن و زۆرجار مردنیشی لێ دەگەوێتەوە