کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیروپشكی قۆناغی سێیەمی جامی رابیتەی ئینگلتەرا راكێشرا

.

01:16 PM - 07/09/2020

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تیروپشكی قۆناغەكانی دووەم و سێیەمی جامی رابیتەی یانەكانی راكێشاو چەند رووبەڕووبونەوەیەكی بەهێزیش لەخۆدەگرێت   لەقۆناغی سێیەمدا كە یارییەكانی رۆژی 21ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێن  لەگرنگترین یارییەكانی ئەو قۆناغەدا چەند رووبەڕووبونەوەیەكی بەهێز دەبیندرێن    لەیارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی ئارسناڵ و لیستەر سیتی بەیەكدەگەن و  یانەی مانچستەر یونایتد رووبەڕووی براوەی یاریی ریدینگ و لۆتۆن تاون دەبێتەوە   هەروەها یانەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر براوەی یاریی  برادفۆرد و لینكۆلن یاریی دەكات   یارییەكی تر لەنێوان یانەكانی مانچستەر سیتی لەگەڵ براوەی یاریی بۆرنمۆس و كریستاڵ پاڵاس دەكرێت   هەروەها یانەی چێڵسی-ش بەهەمان شێوە لەگەڵ براوەی یاری میدلزبرە و بارنسلی بەیەكدەگەن   هەر لەدرێژەی یارییەكانی قۆناغی سێیەمدا یانەی تۆتنهام چاوەڕوانی براوەی یاریی لیتۆن ئۆرینت و بلایمۆس دەكات 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە