کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆدریچ دەیەوێت لەریاڵ مەدرید واز لەیاریكردن بهێنێت

.

01:16 PM - 07/09/2020

لۆكا مۆدریچی كرواتی وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە لەسەر چارەنوسی یاریكردنی دەوترا و مانەوەی خۆی لەریزی یانەی ریاڵ مەدرید دووپاتكردەوە   یاریزانی ناوبراو لەساڵی 2012ەوە پەیوەندی بەیانەی ریاڵ مەدرید كردووە و تائێستا لە 343 یاریدا بەشداربووە و توانیویەتی 22 گۆڵیش تۆمار بكات  سەبارەت بەداهاتووی یاریكردنی كە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی كرواتیا لەیۆرۆ نەیشن بەشدارە  لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا رایگەیاندووە : هاندەران چاوەڕوانی زیاتر لەو یاریزانانە دەكەن كە توانای گۆڵ تۆماركردن یان دروستكردنیان هەیە   یەك وەرز ماوە بۆندەكەم لەگەڵ ریاڵ مەدرید كۆتایی پێ بێت و دەمەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە هەموو نازناوێك بەدەستبهێنم   پلانیشم ئەوەیە لەگەڵ یانەكەم درێژە بەیاریكردن بدەم تەنانەت تا كۆتایی ژیانم لەریزی یانەی شاهانە بمێنەوە ئەگەر ئیدارەی یانەكە رەزامەند بێت  ئەمەش تەنیا بریاری من نییە  بەڵكۆ لەپێشوودا بەرپرسانی یانەكەم ئەو بریاریان داوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە