.
01:17 PM - 07/09/2020
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەرییەكی خراپی لەسەر میركاتۆی هاوینە دروستكردووە و بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو جیاوازییەكی زۆری هەیە بەڵكو یانەكان دەستكراونین لە كرینی یاریزان و دابینكردنی بۆندی گرانبەها یانەی چێڵسی تائێستا لەپێشەنگی یانەكانی جیهاندایە و زۆرترین پارەی لەكرینی یاریزان خەرجكردووە كە 223 ملیۆن یۆرۆیە و گرانترین بۆندی یانەكە 80 ملیۆن یۆرۆ بووە و دراوەتە كای هاڤیرتزی ئەڵمانی تیمۆ فێرنەریش پلەی دووەمی گرتوووە و نرخی بۆندەكەی 53 ملیۆن یۆرۆیە یانەی بەرشەلۆنە سەرەرای خراپی بارودۆخی بەهۆی كێشەی میسی پلەی دووەمی ئەو یانانەی گرتووە كە زۆرترین پارەیان خەرجكردووە و برەكەی 103 ملیۆن یۆرۆیە گرانترین بۆندی یانەكەش بۆ میرالیم پیانیچ-ە كە نرخەكەی 60 ملیۆن یۆرۆیە هەروەها یانەی یۆڤانتۆس بە 87 ملیۆن یۆرۆ بەپلەی سێیەمی میركاتۆی هاوینە دادەندرێت لەرووی خەرجكردنی زۆرترین پارەوە هەریەك لەیانەكانی ئینتەرمیلان بە 85 ملیۆن یۆرۆ و بەنفیكا بە 80 ملیۆن یۆرۆ لەپلەكانی چوارەم و پێنجەمدا دێت یانەی مانچستەر سیتی-ش تائێستا بری 78 ملیۆن یۆرۆی خەرجكردووە بۆ كڕینی یاریزانان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە