کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گاسلی پلەی یەكەمی قۆناغی ئیتاڵیای فۆرمۆلاوەنی بەدەستهێنا

.

01:17 PM - 07/09/2020

ركابەرییەكانی پاڵەوانێتیی فۆرمۆلاوەنی جیهان قۆناغێكی تری تێپەراند كە قۆناغی هەشتەمە و بیار گاسلی فەرەنسی لەتیمی هۆندا كۆتایی بەباڵادەستی هامیلتۆن هێنا و پلەی یەكەمی گرت   پێشبڕكێكانی ئەو قۆناغە لەسەر حەلەبەی مۆنزای ئیتاڵیا بەرێوەچوو  گاسلی خێراترینی شۆفێرە بەشدارەكان بوو ماوەكەی بەیەك سەعات و 47 دەقیقەو 6 سانیە و لەسەدا 56 ی سانیەك بری و بۆ جاری یەكەم پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و لەدوای ساڵی 1996ەوە بووە یەكەم شۆفێری فەرەنسی لەپلەی یەكەمدا بێت   كارلۆس ساینزی ئیسپانی لەتیمی ماكلارین بەجیاوازی لەسەدا 41ی سانیەك لەپلەی دووەمدا هات و پلەی سێیەمیش بەجیاوازی 3 سانیە و لەسەدا 35ی سانیەك بۆ لانس سترۆل بوو لەتیمی رایسینگ پۆینت   لویس هامیلتۆنی شۆفێری مارسیدس كە زۆرترین پلەی یەكەمی قۆناغەكانی ئەم وەرزەی دەستەبەركردووە  پلەی حەوتەمی ئەم قۆناغەی بەدەستهێنا   بەڵام بە 164 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی گشتی پاڵەوانێتییەكە مایەوە   هەروەها بە 117 خاڵ ڤالتێری بۆتاسی شۆفێری تیمی مارسیدس پلەی دووەمی گرتووە و ماكس ڤێرشتابنی شۆفێری تیمی رێد بۆڵ بە 110 خاڵ لەپلەی سێیەمدا دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە