کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆكۆڤیچ لە ركابەرییەكانی فلاشینگ میدۆز دوورخرایەوە

.

01:17 PM - 07/09/2020

 هەروەها لە یاری لوتكەی قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریكای كراوە   نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی رووبەرووی پابلۆ كارینۆ بۆستای ئیسپانی بۆوە   هەر لە سەرەتاوە هەردوو كورە یاریزان بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتن و یاریەكەش بەهێزیەكی زۆری بەخۆوە بینی   بەڵام لە پێش تەواو بوونی كۆمەڵەی یەكەمی یاریەكەدا و بەهۆی كردارێكی دوور لە گیانی وەرزشییەوە   لیژنەی رێكخەری پاڵەوانێتیەكە بڕیاریاندا نۆڤاك جۆكۆڤیچ لە یارییەكە دوور بخەنەوە و هەر بەو هۆیەشەوە ناوبراو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد و پابلۆ كارینۆ بۆستای ئیسپانیش وەكو براوەی یاریەكە دیاری كراوە و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە