.
03:35 PM - 07/09/2020
بۆ لە نزیكە ئاگاداربوون لە كێشە و گیروگرفتەكانیان و دووپاتكردنەوەی پشتیوانی هەوڵەكانیان بۆ زیاتر خزمەتكردنی مامۆستایان ، فەهمی بورهان لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە پیشەیەكانی ی.ن.ك لەگەڵ تیمی یەكێتی لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبۆووە ، لە كۆبوونەوەكەدا كاری رێكخراوەی و هەنگاونان بۆ زیاتر خزمەتكردن بەمامۆستایان و پشتیوانیكردنی داوا و داخوازییەكانیان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە و تەئكیدكرایەوە كە ی.ن.ك وەك هەمیشە لەگەڵ داوا و داخوازییە رەواكانی مامۆستایانەوە و لەهەوڵدا دەبێت بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ مامۆستا ، هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاونان بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن كرا و تێیدا لیستی یەكێتی لە یەكێتی مامۆستایان تەئكیدیانكردەوە بەرەچاوكردنی بەرژەوەندی خوێندكاران و مامۆستایان ئەوان لەگەڵ خوێندنی ئۆنلایندا نین .
O7_yKkXA8sU
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە