کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 دەگاتە ئەنجومەنی وەزیران

.

03:52 PM - 07/09/2020

 ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەشێوەیەكی رەسمی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 بۆ ئەو مانگانەی كەماون تەسلیم كردووە.
(حەیدەر مەجید) وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 بۆ ئەو مانگانەی كەماون گەیشتۆتە ئەمیندارێتی و دوای وردبینیكردنی لە لایەن فەرمانگەی یاساییەوە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت‌و پەسەند دەكرێت‌و دواتر رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.
هاوكات نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، هەر یەك لە (مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران‌و (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی پەرلەمان لەبەغدا بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگ كۆبوونەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، رەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی 2020ی عیراق یەكێكە لەگرنگترین بابەتەكان كە تاوتوێكراوە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوەو لەنزیكترین كاتدا ئامادە بكرێت.
لای خۆشیەوە (شیروان میرزا) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، وەزارەتی پلاندانانی عیراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ی بەرزكردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دوای دەنگدان لە سەریشی رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویستە هەرێم گفتوگۆكانی لەبارەی بودجەوە لەگەڵ بەغدا دەستپێبكاتەوە پێش ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 بگاتە پەرلەمان، چونكە پەرلەمان ناتوانێت بڕگەكانی پرۆژە یاساكە بگۆرێت بەڵكو تەنها دەتوانێت كەمی بكاتەوە یان بیگوازێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە