کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بڕكی زۆری كاڵا لە توركیاوە هاوردە دەكات

.

03:53 PM - 07/09/2020

عیراق رۆژانە برێكی زۆری كاڵاو شمەك لە توركیاوە هاوردە دەكات و  بۆ مانگی تەمموزی رابردووش ریزبەندی پێنجەمینی ئەو وڵاتانەی گرتووە   كە زۆرترین بڕی كاڵایان لە توركیاوە هاوردەكردووە.
لەوبارەیەشەوە  پەیمانگای ئاماری نیشتمانی توركیا كە بە ( تورك سات) ناسراوە ئەوەی خستۆتەروو  كە بۆ مانگی تەمموز عیراق یەكێك بووە لەو وڵاتانەی برێكی زۆری لە كاڵاو شمەك لە توركیاوە هاوردە كردووەو  بە هاوردەكردنی كاڵا بەبەهای 743 ملیۆن دۆلار ریزبەندی چوارەم گەورە هاوردەكاری توركیای گرتووە  لە كاتێكدا ئەڵمانیا لەو ریزبەندیەدا لەپلەی یەكەمدایە و لەو مانگەدا بەبەهای ملیارێك و 468 ملیۆن دۆلار كاڵای لە توركیاوە هاوردەكردوە  ئەمە لەكاتێكدا لەپاش ئەڵمانیاوە بەریتانیاو ئەمریكا لەپلەی دووەم و سێیەمدا دێن.
هەر بەپێی ئامارەكەی پەیمانگای ئاماری نیشتمانی توركیا بۆ مانگی تەمموز عیراق بۆتە پێنجەم گەورە وڵاتی هەناردەكار بۆ توركیاو لەو مانگەدا بە بەهای 962 ملیۆن دۆلار كاڵای هەناردەی توركیا كردووە  ئەمە لە كاتێكدا چین لەو ریزبەندیەدا بۆتە یەكەم وڵاتی گەورە هەناردەكار بۆ توركیاو لەو ماوەیەدا بەبەهای ملیارێك و 912 ملیۆم دۆلار كاڵاوشمەكی هەناردەی توركیا كردووە.
جێی ئاماژەیە  زۆرینەی ئەو بەرهەمانەی عیراق لەمانگی تەمموزدا هەناردەی توركیای كردوون بەرهەمی نەوتی خاوبووە  لەبەرامبەریشدا زۆرترین كاڵاو شمەكی خۆراكی و پێداویستی خانوبەرەو ناوماڵی لێوە هاوردە كردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە