کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی: دەبێت زیاتر بەتەنگ داواكارییەكانی خەڵكیەوە بچین

.

08:08 PM - 07/09/2020

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەركردایەتی سنووری راپەرین كۆبۆوە و لەو كۆبوونەوەیەدا باسی گرنگی سنووری راپەرین و پشدەر كرا كە هەمیشە پێشەنگ بوون لەبەخشینی شەهید و قوربانی بۆ بزەوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشە و گرفتەكانی خەڵكی سنوورەكە  كرا و لاهور شێخ جەنگی تەئكیدیكردەوە لەوەی كە دەبێت زیاتر بەتەنگ داواكارییەكانی خەڵكیەوە بچین و راشیگەیاند دیارە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەگەڵ ماف و ئازادییەكانی خەڵكی كوردستانە و ڕێگر نییە لەخۆپیشاندان و داوا ڕەواكانیان بەڵام هەرگیز لەگەڵ تێكدان و سوتانی بارەگاكاندا نییە.
لەو چوارچێوەیەشدا لاهور شێخ جەنگی هەڤاڵانی سەركردایەتی سنوورەكەی ڕاسپارد كە لەماوەیەكی كەمدا ڕاپۆرتێك لەبارەی گرفت و كەموكورتییەكانی سنووری راپەرین ئامادە بكرێت ، بۆ ئەوەی یەكێتیی لەڕێگای نوێنەرەكانی لەحكومەت كێشەكانی سنوورەكە چارەسەر بكەن ، هاوكات هەر لەو كۆبوونەویەدا هاوسەرۆكی یەكێتی تەئكیدكردەوە لەوەی هەموو ئەوانەی دەبنە مایەی گرفت و دەست لە موڵكی گشتی وەردەدەن دەبێت  ، ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە