کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی هۆشداری لە سەرهەڵدانی پەتایەكی نوێ دەدات

.

08:41 PM - 07/09/2020

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانی پەتایەكی تری جیهانی ، لەو بارەیەوە تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی داوای لە وڵاتانی جیهان كرد خۆیان بۆ پەتای داهاتوو ئامادە بكەن و رایگەیاند كۆرۆنا دوایین پەتا نابێت لە جیهاندا، بەڵكو مێژووی مرۆڤایەتی ئەوە دەسەلمێنێت كە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا یەكێكە لە راستییەكانی ژیان و دەبێت مرۆڤایەتیش خۆی لەگەڵ ئەو دۆخە نەخوازراوانەدا بگونجێنێت ، راشیگەیاند پێویستە جیهان لە كاتی دەركەوتنی پەتای داهاتوودا زیاتر ئامادە بێت ، چونكە دوور نییە ئەو پەتا نوێیە زۆر لە پەتاكانی پێشووتر زیانی زیاتر بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە