کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 77 گیان لەدەستدان و 4314 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:57 PM - 07/09/2020

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆڤید 19 بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە لە 24 سەعاتدا 77 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 4 هەزار و 314 توەشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ تۆماركراوە , تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو 24 سەعاتەدا 4 هەزار و 299 توشبووی پەتاكە چاكبوەنەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە , هەر بەپێی ئامارەكانی تەندروستی عیراق كۆی گشتی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بووە بە 264 هەزار و 684 حاڵەت و لەو ژمارەیە 202 هەزار و 859 حاڵەت كە دەكاتە رێژەی لەسەدا 76 پۆینت 6 چاكبوونەتەوە , هەروەها 7 هەزار و 589 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بە هۆی پەتاكەوە تۆماركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە