کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کچی هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی مەردان سەردانی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی کرد

.

04:21 PM - 13/06/2021

ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان هەڤاڵ فەهمی بورهان ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک و لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب پێشوازیکرد لە مامۆستا قەدرییە کچی هونەرمەندی کۆچکردوو و گەورەی کورد مامۆستا عەلی مەردان و لقی هونەرمەندانی کەرکوک و ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقام کە لە کەرکوکی کوردستانییەوە سەردانیان کردبوو.
لەدیدارەکەدا ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقامات دیاری رێزلێنانیان پێشکەش بە لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان کرد لەپای هاوکاری بەردەوامی بۆ ناوەندەکەیان.
دواتر لە گفتوگۆیەکدا هەڤاڵ فەهمی بورهان کارەکانی ناوەندەکەی بەرز نزخاند و داوایکرد کە لە ئاستی باڵا و گەورەدا کاربکەن، چونکە ئەوان هەڵگری ناوی هونەرمەندێکی گەورەن.
مامۆستا قەدرەیەش داوایکرد ی.ن.ک زیاتر گرنگی بە هونەر بدات لە کەرکوک و ناوەندە هونەرییەکان پشتگوێ نەخرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە