کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات كارەبا كەمیكردووە

.

05:33 PM - 20/06/2021

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتیمانی بڵاوكردەوە‌و رایگەیاند، بەهۆی كێشەیەكەوە بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات كارەبا كەمیكردووە.
وەك لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە: لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز لە وێستگەی غازی خۆرمەلە‌و لەكاركەوتنی دوو وێستگەی دیكەی غازی لە هەولێر بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە، بەرهەمهێنانی كارەبا لە 3 هەزار‌و 400 مێگاواتەوە بۆ 3 هەزار مێگاوات كەمبۆتەوە. بەڵام بەمزوانە كێشەی وێستگە لەكاركەوتووەكان چارەسەر دەكرێن‌و بەرهەمهێنانی كارەبا دەگاتەوە ئاستی جاران.
هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرماشدا، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا 600 مێگاوات زیادیكردووە، بەجۆرێك لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا، خواست لەسەر كارەبا 3 هەزار‌و 800 مێگاوات بوو، بەڵام لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، خواست لەسەر كارەبا بۆ 4 هەزار‌و 400 مێگاوات زیادیكردووە.
وەزارەتی كارەبا داوا لە هاوڵاتیان دەكات دەست بە بەكارهێنانی كارەباوە بگرن‌و ئەو ئامێر و گلۆپانەی زۆر پێویست نین كەمیان بكەنەوە، بەتایبەتی ئەو هاوبەشانەی كە پێوەری زیرەكیان نەبەستووە، كە ڕێژەیان دەگاتە لەسەدا 52ی هاوبەشانی كارەبا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە