کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی ماڵان بڵاودەكرێتەوە

.

05:39 PM - 20/06/2021

  بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ داوا لە هاوڵاتیان دەكات، بە مەبەستی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێكی زۆر لە نرخی ئاوی ماڵان و شوێنە گشتییەكان، لە نزیكترین كاتدا سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیارەكە پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی بە ڕێژەیەكی زۆر لێخۆشبوون بیانگرێتەوە.  
 بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەوەی خستۆتەروو، لە چەند مانگی رابردوودا حكومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و لە بەرژەوەندی هاوبەشانی ئاو،  ڕێنمایییە كۆنەكەی وەرگرتنی كرێی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكانی هەمواركردەوە و بڕیاریدا كرێی ئاوی خواردنەوە كەمبكرێتەوە.
بە گوێرەی بڕیارە نوێكەش نابێت بەرزترین ئاستی نرخی ئاو بۆ هەر مانگێك لە 45 هەزار دینار زیاتر بێت، كە ئەو نرخە نوێیە بۆ مانگەكانی رابردووش ئەگەر پێشتر پارەكە تەسلیم نەكرابێت هەژما ردەكرێت و بەوەش ئەگەر هاوڵاتیەك
بۆ چوار مانگ 600 هەزار دیناری بۆ هاتبێتەوە ئەوا تەنیا بڕی 150 هەزار دیناری لێ‌ وەردەگیرێت.
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی  بەلێنیداوە بە ئەنجامدانی هەموو كار ئاسانییەك بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت لە بڕیارەكە سوودمەندبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە