کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ پێدانی پارەی جوتیارانی دەسەڵاتی تەواو بە وەزارەتی بازرگانی دەدرێت

.

05:40 PM - 20/06/2021

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەسەڵاتی تەواوی خەرجكردنی پارەی گەنم و شایستە داراییەكانی جوتیان دەداتە وەزارەتی بازرگانی.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە: بڕیاریانداوە بەپێدانی دەسەڵاتی تەواو بەوەزیری بازرگانی‌و سەرپشككردنی بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی جوتیاران، لەو بڕە پارەیەی لەسەر هەژماری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەیە.
وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: دەتوانرێت لە داهاتوودا،  پاش ئەوەی شایستەی دارایی تەواوەتی جوتیاران لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خەرج دەكرێت، ئەو بڕە پارەیەی لە هەژماری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە خەرجكراوە بۆ پێدانی پارەی جوتیاران وەربگیرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە