کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق ستراتیژیەتێكی نوێ‌ بۆ بوژانەوەی زۆنگاوەكان دەگرێتەبەر

.

05:44 PM - 20/06/2021

 وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق ستراتیژیەتێكی نوێ‌ بۆ بوژانەوەی زۆنگاوەكان لەباشوری عیراق پەیرەودەكات، كە خۆی لە جێبەجێكردنی پلانێكی درێژخایەنی 25 ساڵیدا دەبینێتەوە.
لەو بارەیەشەوە، سەمیرە عەبد روحی بەرێوەبەری سەنتەری بوژاندنەوەی زۆنگاوەكان لە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند: وەزارەتەكەیان ستراتیژیەتێكی نوێی پەسەندكردووە، كە لەلایەن لایەنە بیانیەكانەوە پێشكەشكراوەو خۆی لە پلانێكی 25 ساڵیدا دەبینێتەوە بۆ بوژانەوەی زۆنگاوەكان،بەڵام گرفتی سەرەكی پلانەكە ئەوەیە تێچوویەكی زۆری دەوێت و ئێستاش هەوڵ لە ئارادایە بڕی پارەكەی لەلایەنە نێودەوڵەتیەكانەوە دابین بكرێت.
وتیشی: بۆ ئەمساڵ توانراوە بڕی پێویستی ئاو بۆ زۆنگاوەكان دابین بكرێت و هێشتا رووبەری سەدا 73ی زۆنگاوەكان ئاویان تێدایە .
ئاشكراشیكرد: رووبەری گشتی زۆنگاوەكان لە عیراق 5 هەزارو 556 كیلۆمتر چوارگۆشەیەو ژینگەیەكی بەپیتە بۆ بەخێوكردنی بەشێك لە مەروماڵات و باڵندە كێویەكان  و بەرهەمی سامانی ماسی كە دانیشتوانەكەی لەسەری دەژین .
ئاماژەی بەوەشدا: ئێستا زۆرێك لە زۆنگاوەكان لێكتر دابرێندراون و وەزارەتەكەشیان جۆگەی ئاوی نوێی بۆ گەیاندنی ئاو بە زۆنگاوەكان دروستكردووە، تاوەكو بە درێژایی ساڵ بە پڕ لە ئاوی بیانهێڵێتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە