کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان ئیمزا كرا

.

07:07 PM - 20/06/2021

لەرێورەسمێكدا بەئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی كوردستان- بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیمزا كرا.
لە وتەیەكیدا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی ی.ن.ك رایگەیاند رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان دژی هیچ لایەنێك نییە,وتیشی خوشك و برایانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان بەجێ ناهێڵین و دەمانەوێت رێككەوتنمان لەگەڵ گۆڕان بەرفراوانتر بكەین و سیاسەتی چەپكەگوڵەكەی سەرۆك مام جەلال جێبەجێ دەكەین, هاوكات لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی ی.ن.ك و سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین كە بە گەلی كوردستانمان داوە و هاوپەیمانی كوردستان وەك بیلبیلەی چاومان دەپارێزین
لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند شەرەفێكی گەورەیە لەژێر سێبەری هاوپەیمانی كوردستان كۆبووینەتەوە, وتیشی سیاسەت لە پێناو میللەتەكەمان دەكەین .

LktIpEBwqys

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە