کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.سۆران سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی ی.ن.ک دەکات

.

09:37 PM - 20/06/2021

 ئەمڕۆ ٢٠٢١/٦/٢٠ د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد. لەو سەردانەیدا لەنزیکەوە لەگەڵ کادیرو کارمەندانی مەکتەبەکە گفتوگۆی هەڤاڵانە کراو گوێبیستی پێشنیارو داواکاری و کەمورتییەکان بوو، وە لای خۆیەوە جەختی کردەوە هەردەم هاوکاری پشتیوانی راگەیاندن بن، هەردەم راگەیاندن و ئازادی رۆژنامەنووسان فاکتەرێکی گرنگی سیاسیەتی یەکێتی بووە. پاشان بەشداری کرد لە لە بەرنامەی سەعات ١٢ی لە دەنگی گەلی كوردستان بە شێوەی راستەوخۆ لەسەر پرسە گەرمەکان، کە رۆژنامەنووس مونیر سەلیم پێشکەشی دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە