.
10:04 PM - 20/06/2021
من وەک کوڕی سەرۆک مام جەلال و هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەموو پشتگیرییەکی خۆم بۆ هاوپەیمانیی کوردستان دووپات دەکەمەوە.
یەکڕیزیمان یەکێکە لە ئامانجە ڕوونەکانمان و هەمیشە نەتەوەی کورد تەنها بە یەکڕیزی توانیوییەتی رووبەڕووی دژوارترین دۆخەکان ببێتەوە و تێیبپەڕێنێت.
شەبەنگی ئەم هاوپەیمانێتییە بۆ یەکڕیزی و یەکخستنی گەلی کورد و دەنگێکی یەکگرتووە. مەبەست لە هاوپەیمانیی کوردستانی بۆ زیاتر مەزنکردنی گەلەکەمان، پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی داهاتوویەکی ڕووناکترە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقێکی باشتر بۆ هەمووان.
بە یەکڕیزییەوە ڕابەرایەتی دەکەین و هەر بە یەکڕیزیش سەرکەوتوو دەبین.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە