کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی فراکسیۆنی یەکێتیی بەبۆنەی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستان

.

09:28 AM - 21/06/2021

لیستی هاوپەیمانی کوردستان ، کەدرێژکراوەی سیاسەتی پراگماتیکی و حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروانە ، وەک رۆژێکی مێژوویی ئەمرۆ لەسلێمانی بەشێوەیەکی فەرمی ئیمزای پێکهێنانی کرا.

ئێمەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرەرای ئەوەی کە پیرۆزبایی گەرم لەم هەنگاوە گرنگ و چارەنووسازە لەکەسوکاری شەهیدان و سەرکردایەتی و جەماوەری هەردوو حیزب (یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان) دەکەین، هەروەها بەپێی ئەزموونمان لەبەغداد ، ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەها و کاریگەری یەکڕیزی و یەک دیدگایی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان وەبیر هەموو لایەک بهێنینەوە، بەتایبەتی لەساتەوەختە هەستیارەکانی دەرچواندنی یاسا گرنگەکان و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەکانی خەڵکی کوردستان

وەک لەناوەکەیەوە هاتوە (هاوپەیمانی کوردستان) ، ئومێدمان زۆرە لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، ناوەڕۆکی ئەم هاوپەیمانیە ببێتە هەوێنی کۆکەرەوەی هەموو هێزە کوردیەکان بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بڕیاری سیاسی لەهەرێم و عێراق، وە دواجار بەهێزبونەوەی پێگەی کورد لەبەغداد

سەرکەوێ ئیرادەی خەڵکی (کوردستان) و (هاوپەیمانی ) یەکەی

فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠٢١/٦/٢٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە