کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەردۆگان: بە توندترین شێوە ئیدانەی كوشتنی ئەندامەكەی هەدەپە دەكەم

.

10:35 AM - 21/06/2021

سەرۆك كۆماری توركیا ئیدانەی كوشتنی ئەندامەكەی پارتی دیموكراتی گەلانی لە شاری ئیزمیر كرد و بەڵینی لێكۆڵینەوەی وردی دا.
رەجەب تەیب ئەردۆگان لە وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی ئاكپارتی لە شاری ئەنتاڵیا وتی، پێشتر بە توندترین شێوە ئیدانەی كوشتنی ئەندامەكەی هەدەپەی كردووە و ئێستاش جارێكی تر ئیدانەی دەكاتەوە، جیاوازیش ناكەن لەنێوان هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان و هەركەسێك رووبەڕووی زیان ببێتەوە لێكۆڵینەوەی پێویستی لەبارەوە دەكەن.
رەجەب تەیب ئەردۆگان باسی لەوەش كرد، لێكۆڵینەوەی ورد لەگەڵ هێرشبەرەكەدا دەكرێت و هەرشتێك پەیوەندی بە هێرشەكەوە هەبێت ئاشكرای دەكەن.  كۆتایی هەفتەی رابردوو كەسێك لە شاری ئیزمیر هێرشی كردە سەر بارەگای هەدەپە و لە ئەنجامدا ئەندامێكی هەدەپە بە ناوی دەنیز پۆریاز گیانی لەدەستدا، بكوژەكەش لە دانپێدانانەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد، هەركەسێكی دیكە لە بارەگاكەدا بوایە دەیكوشت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە