کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راپۆرتێك سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا دەدرێتە حكومەت و پەرلەمانی عیراق

.

10:37 AM - 21/06/2021

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەفتەی داهاتوو راپۆرتی كۆتایی سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا دەداتە سەرۆكایەتی حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران. گاتع روكابی  ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاندوە ، هەفتەی رابردوو بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچون لە ھێرشەكانی توركیا و سوتاندنی دارستانەكان، سەردانی ناوچە سنورییەكانی ھەرێمی كوردستانیان كردوە و راپۆرتی كۆتاییان سەبارەت بە پێشێلكاریی و لەشكركێشی توركیا بۆ ناو خاكی عێراق ئامادە كردوە ،هەفتەی داهاتووش راپۆرتەكە دەدەنە سەرۆكایەتی حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران  ، هەروەها ئاشكرایكردوە، لە راپۆرتەكەدا بە وردی باس لە لەشكركێشی توركیا و سوتاندن و بڕینەوەی دارستانەكان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی غازی عەنتابی توركیا كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە