کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لە پلەی 11 ی وڵاتانی جیهاندایە

.

10:37 AM - 21/06/2021

 گۆڤاری سیۆ ۆردی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە ، لە 5 ساڵی رابردوودا لە كۆی 40 دەوڵەت كە زۆرترین چەكیان هاوردە كردوە ، سعودیە لە پلەی یەكەمدا بوە و رێژەی لە سەدا 11 ی چەكی لە بازاری جیهانییەوە هاوردە كردوە ، هندستانیش بە هاوردەكردنی رێژەی لە سەدا 9 پۆینت 5 ی چەكی جیهان ، لە پلەی دوەمدایە و میسریش لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەیە كە زۆرترین چەكی هاوردە كردووە. هەر بەپێی راپۆرتەكەی گۆڤاری  (سیۆ ۆردی ئەمریكی) ، عیراقیش لە پلەی 11 هەمینی ئەو وڵاتانەدایە كە لە 5 ساڵی رابردوودا زۆرترین چەكی 5اوردە كردوە و رێژەی لە سەدا 2 پۆینت 5 ی چەكی جیهانیی كڕیوە  ، رێژەی لە سەدا 41 ی ئەو چەكانەش كە عیراق هاوردەی كردوە لە ئەمریكاوە بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە