کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سویسرا هەلی گەیشتنە قۆناغی 16ی زۆرە

.

10:56 AM - 21/06/2021

لەمیانی یارییەكی تری جەولەی سێیەم لەقۆناغی گروپەكانی یۆرۆدا، هەڵبژاردەكانی سویسراو توركیا لەیاریگای ئۆلۆمپی ئارزبیجان بەیەكگەیشتن، لەگەڵ دەستپێكردنی یاری یاریزانانی سویسرا بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون، لەدەقیقەی 6 هاریس شیڤیرۆڤیچ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەڵبژاردەیە تۆماركردو بەربەستی یەكسانبوونی شكاند، لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 26 سویسرا لەرێگەی شیردان شاكیری بووە خاوەن گۆڵێك، كاتێك لەدرەەوەی ناوچەی سزا شوتێكی بەهێزی ئاراستەی گۆڵ كردو سەركەوتوو بوو، سەرئەنجام گێمی یەكەم بەسودی سویسرا تەواو بوو، لەگێمی دووەم هەوڵی یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بۆ تۆماركردنی گۆڵ زیاتر بوو، سەرەتا یاریزانانی توركیا هەوڵی گۆرین و هاوسەنگ كردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا، لەدەقیقەی 62 عیرفان كان قەهوەچی گۆڵێكی بۆ تۆماركردن و جیاوازیەكەی كەمكردەوە، بەڵام لەبەرامبەردا سویسرا توانی درێژە بەئاستە بەرزەكەی بدات و لەدەقیقەی 68 شیردان شاكیری گۆڵی دووەمی خۆی و دڵنیایی سەركەوتنی بەهەڵبژاردەكەی بەخشی، لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەی بەسەردا نەهات، لەكۆتایدا هەڵبژاردەی سویسرا یارییەكەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوەو بووە خاوەن 4 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەپلەی سێیەمی ریزبەندیە، بۆیە دەبێت تا كۆتاییهاتنی سەرجەم یارییەكانی ئەو جەولەیە چاوەڕێ بكات و بەیەكێك لەباشترین هەڵبژاردەكانی خاوەن پلەی سێیەمی چانیسی گەیشتنە قۆناغی داهاتووی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە