کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دی برۆین: كاریگەری پێكانەكەم لەسەر ماوە

.

10:57 AM - 21/06/2021

 كیڤن دی برۆین-ی ئەستێرەو یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیكا بەر لەیاریی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی فنلەندا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كاریگرەی پێكانەكەی لەسەر ماوە كە لەیاری یانەی مانچستەر سیتی لەبەرامبەر یانەی چێڵسی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دووچاری بوو، هەروەها وتیشی: ئامانجمان سەركەوتن و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیەو سەرجەم یاریزانانی بەلجیكاش هەوڵی بردنەوە دەدەن لەسەرجەم یارییەكاندا، ئەوەی نیگەرانی كردووەم پێكانەكەمەو تائێستا كاریگەری لەسەرم ماوە، بۆیە لەیەكەم بەشداریكردنم لەیۆرۆ ترسێكی زۆرم لەرووبەڕووبونەوەی هەبوو بەرامبەر یاریزانان، بەڵام بۆ یاریی دەكاتوو هەوڵدەدەم ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم و هەلی تۆماركردنی گۆڵ بۆ هاورێ یاریزانەكانم دروست بكەم، جێگەی باسە دی برۆین لە ساڵی 2010 ەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی بەلجیكا بانگهێشتكراوەو تائێستا لە 81 یارییدا بەشدار بووەو لەتۆماركردنی 22 گۆڵ سەركەوتوو بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە