کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرانك دی بۆر: بەهەمان پلانی دوو یاریی رابردوو یاریی دەكەین

.

10:58 AM - 21/06/2021

 بەر لەیاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی مەكدۆنیای باكوور لەمیانی یارییەكی جەولەی سێیەمی قۆناغی گروپەكانی یۆرۆ، فرانك دی بۆر-ی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەلێدوانێكیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لەو یارییە دەتوانێت ئاستێكی بەرزتر پێشكەش بكەن و وتیشی: یاریزانانی هۆڵەندا دەتوانن لەو یارییە زیاتر كۆنترۆڵی یاریگاو تۆپ بكەن، هەروەها هەر بەپلانی 4-3-3 یاریی دەكەین و لەو شێوازە سەركەوتوو بوون، لەدوو یاریی رابردووش لەئاست و توانای یاریزانان رازیم و سەركەوتوو بوون، راهێنەری ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كەو ممفیس دیپای دوای ئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، دەبێتە خاڵێكی باش بۆ ئەوەی ئاستێكی بەرزتر پێشكەش بكات و پێویستی بەهەوڵی زیاتر تا رۆڵێكی باشی هەبێت، چونكە ئەگەر دیپای لەنێو یاریگا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات هۆڵەندا سەركەوتنی باشتر تۆماردەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە