کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یوفا لێكۆڵینەوەی لەسەر رەفتاری رەگەزپەرستی هاندەرانی هەنگاریا دەستپێكرد

.

10:59 AM - 21/06/2021

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەرەسمی لێكۆڵینەوەی لەسەر چەند كردارو رەفتارێكی رەگەزپەرستی هاندەران دەستپێكرد لەمیانی یارییەكانی قۆناغی گروپەكان كە لەیاریگای  پۆشكاش-ی شاری بۆدابست هەڵبژاردەی هەنگاریا رووبەڕووی هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنساو پورتوگال بۆتەوە، سەرەتا لەیاریی بەرامبەر فەرەنسا هاندەران بەرامبەر كلیان مباپێ-ی هێرشبەری ئەو هەڵبژاردەیە لاسایی دەنگی مەیمونیان كردۆتەوەو ئەمەش یەكێكە لەكردە رەگەزپەرستییەكان و دواتر لەبەرامبەر كەریم بنزیمە چەند وتەیەكی نەشیاویان بەكارهێناوە كە ئەویاریزانە بەرەگەز جەزائیریە، هەروەها لەیاریی هەڵبژاردەی هەنگاریا لەبەرامبەر پورتوگال كە 55 هەزار هاندەر ئامادەبوون، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگال دووچاری وتەی رەگەزپەرستی بۆتەوە، بۆیە لەبەرامبەر ئەو كارە نەشیاوانەی هاندەران یوفا پەراوی لێكۆڵینەوەی كردۆتەوەو بریارە لەماوەیەكی نزیكدا ئەنجامەكە بڵاودەكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە