.
10:52 AM - 05/04/2024
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان فەرمانی وەزاری بۆ داشکاندنی 20٪ لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەرکرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی وەزاری بڕیاریدا داشکاندن لە کرێی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ و ئێواران و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بکات.
بە گوێرەی فەرمانەکە، داشکاندنی بڕی 20% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ بۆ خوێندنی بەرایی و باڵا دەکرێت.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پاڵپشت بە بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە (27ـی ئاداری 2024) جارێکی تر بڕیاردرا بە داشکاندنی بڕی 20%ـی دیکە لەو پارەیەی کە لای خوێندکاران ماوە، جگە لە داشکاندنەکەی پێشتر.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، "ئەم داشکاندنە تەنیا ئەو بڕە پارەیە دەگرێتەوە لە کۆی ئەو پارەیەی کە لەلای خوێندکاران ماوە و تاوەکو (5ـی ئایاری 2024) گشت ئەو پارەی ماوەتەوە دەبێت لەلایەن خوێندکارانەوە بە یەک قیست بدرێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە