.
05:15 PM - 18/04/2024
كونسوڵی رووسیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی كرد و لەگەڵ ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندن كۆبووەوە و بەشە جیاوازەكانی بەسەركردەوە، مەبەست لەسەردانەكەش زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانە، هاوكات لەسەردانەكەیدا كونسوڵی رووسیا، ئاماژەی بەسەردانەكەی مانگی ئاداری سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی و وەفدەكەی كرد بۆ رووسیا رایگەیاند، كۆبوونەوەكان و دیدارەكانی سەرۆك بافڵ لەگەڵ لێپرسراوانی رووسیا سەلمێنەری ئەوە بووە كە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان حزبێكی بەهێز و كاریگەرە لەسەر دۆخی ناوچەكە و بووەتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە