کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران..هیچ زیانێک تۆمار نەکراوەو وێستگە ئەتۆمییەکەی ئەسفەههانیش پارێزراوە

.

09:30 AM - 19/04/2024

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەنگی ئەو تەقینەوەیەی لە رۆژهەڵاتی ئەسفەهان  بیستراوە ، سیستمی بەرگری سوپای ئێران بووە و تەنێكی نامۆی بەئامانج گرتووە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە فرۆكەی بێفرۆكەوان هێرشی كردە سەر بنكەیەكی سەربازی لە شاری  ئیسفەهان لە ئێران و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەكان لە شارەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ چەند سەعاتێك  راگیران و دواتر دەستیان پێكردەوە.

هاوکات لەو بارەیەوە، سوپای ئێران روونكردنەوەیەكی لەبارەی دەنگی ئەو تەقینەوانە بڵاوكردەوە كە لەشاری ئەسفەهان بیستران و رایگەیاند، دەنگی ئەو تەقینەوەیەی لە رۆژهەڵاتی شارەكە بیستراوە ، سیستمی بەرگری سوپای ئێران بووە و تەنێكی نامۆی بەئامانج گرتووە لەگەڵ ئەوەشدا هیچ زیانێك تۆمار نەكراوە و وێستگە ئەتۆمییەكەی ئەفسەهانیش پارێزراوە.


هەروەها  ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی نیوز لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە رایگەیاندووە" ئیسرائیل لە رێگەی مووشەكەوە چەند پێگەیەكی لەناو ئێران بۆردوومانكردووە"

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە چەند ناوچەیەكی سوریا و عیراقیش، دەنگی تەقینەوە بیستراوەو فرۆكەی جەنگیش بە ئاسمانی چەند شارێكدا دەسوڕێتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئێران لە تۆڵەی هێرشەكەی سەر كونسوڵخانەكەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە رێگەی درۆن و مووشەكەوە هێرشیكردەسەر چەند پێگەیەكی ئیسرائیل و تەلئەبیبیش رایگەیاند ئەو هێرشانەی تاران بێی وەڵام نامێننەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە