.
02:32 PM - 20/04/2024
وەرزی سەرما و بەفر بارین و بەستن لە بەشێك لەناوچەكانی ئەمریكا بەرەو كۆتایی دەڕوات و وڵات پێیناوەتە وەرزی بەهار، بەو بۆنەیەوە ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی توانەوەی یەكجاریی بەفر، لە ویلایەتی نیو هامپشێری ئەمریكا ڕێوڕەسمێكی گەورە ڕێك دەخرێت و تێیدا یارییەكانی سەر بەفر ئەنجام دەدرێت و ژمارەیەكی زۆر بینەر و یاریزانانی خلیسكێنەی سەر بەفر و یارییەكانی تر ئامادەی دەبن.
یەكێك لە بەشداربووانیش دەڵێت: ئەنجامدانی ئەم یاریانە بۆ كێبڕكێ نییە و بۆ خۆشییە، بۆیە هەندێ جار كاتێك یاریزانەكان سەركەوتوو نابن و دەكەونە ناو سەهۆڵاوەكە، خەڵكەكە زیاتر چێژ دەبیین و پێدەكەنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە