.
09:32 AM - 23/04/2024
وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، دابینكردن و بە بانكیكردنی مووچە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقە و دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن و ، “ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت”.
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند ، بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقە و پێویستە دەسەڵاتەكانی یاسادان و جێبەجێكردن پێوەی پابەندبن و حكومەتی هەرێم زانیاریی و داتاكانی تایبەت بە فەرمانبەران و مووچەخۆران رەوانەی بەغداد بكات.
لەبارەی ڕەوانەكردنی مووچەی مانگەكانی تری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان باسم عەواد دڵنیایدا كە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە