کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەراسیمی پێشكەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بەڕێوەدەچێت

.

10:59 AM - 23/04/2024

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی لە مەراسیمێكدا خەڵاتی زێڕینی بلە بۆ ساڵی 2024 دابەشدەكرێت.

خەڵاتی زێڕینی بلە كە ساڵانە لە یادی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا بەڕێوەدەچێت، دەدرێتە كەسانی نمونەیی، كە ساڵی پار 9 خەڵات دابەشكرا و بەخشرا بە دایكی نمونەیی، نووسەری نمونەیی، پاراستنی زمان، دادوەری نمونەی، توێژەری نمونەیی، چالاكوانی نمونەیی، نووسەر و ئەكادیمیستی نمونەیی، دۆستی نمونەیی كورد، رۆژنامەنووس و نووسەری نمونەیی دۆستی كورد.

ساڵی 2001 ڕێكخراوی (ئیبراهیم ئەحمەد) دامەزراوە، كە ساڵانە (خەڵاتی بلە) پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە