.
02:06 PM - 23/04/2024
زیانلێكهوتووانی دهستی رژێم قهرهبوودهكرێنهوه
دەستەی داواكانی موڵكداریی عێراق ( هیئە دعاوی الملكیە ) لە هەرێمی كوردستان، بڕی یەك ملیار دینار بەسەر ئەو كەسانە دابەشدەكات، كە زیانلێكهوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.
لهو بارهیهوه ، تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی، رایگەیاند: لە ئەنجامی هەوڵەكانی دەستەی داواكانی موڵكداری بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دەستە دادوەر عەلا جەواد ساعدی بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە ١١٣ داواکاری پێشكەشی دەستەكەمان كراوە ".
وتێشی : دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون لە لێژنەی دادوەری دەستەكەمان پلەی كۆتایی وەرگرتووە.، بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە".
ئاماژەی به وەش كرد: هاووڵاتیانی خوشەویست ئاگادار دەكەینەوە پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت.
رونیشكردوەتەوە: لە پرۆسەی ئەمجارە ١١٣ كەس سوودمەند دەبن، بڕی پارەكەش یەك ملیار و ٤٠٠ ملیون دینارە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە