کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا و وەفدێكی سەربازی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان كرد

.

02:17 PM - 23/04/2024

كۆلۆنێل هامپ، فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لەعیراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆتایهاتنی ئەركەكەی و كۆلۆنێل پێرسیكۆڤسكی فەرماندەی نوێی هێزەكانی ئەڵمانیا بەهاوڕێیەتی وەفدێكی سەربازی ئەڵمانیا سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالیان كرد و لەلایەن مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلالەوە پێشوازییان لێكرا .

لە سەردانەكەدا سەرەتا وەفدی میوان تاجەگوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال دانا و لە دەفتەری یادەوەرییەكاندا بەڕێزەوە ئاماژەیان بە رۆڵ و پێگەی مێژوویی سەرۆك مام جەلال لە حكومڕانی و خەباتی نەتەوایەتیدا كرد و پێزانینان بۆ خەبات و ماندووبوونی دەربڕی، هاوكات كۆلۆنێل هامپ لەمەزاری مامەوە كۆتایی ئەركەی راگەیاند وەك پێزانینێك بۆ ژیان و قوربانیدانی سەرۆك مام جەلال و ئەو خزمەتانەی پێشكەشیكردوون .

لەبەرامبەردا مەكتەبی سكرتارییەت سوپاسی و پێزانینان بۆ هێزەكانی ئەڵمانیا و گەل و وڵاتی ئەڵمانیا دەڕبڕی لە كەلەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پشتگیرو هاریكاری گەلی كورد بوون و بەشێك بوون لەسەركەوتن بەسەر جەنگی داعشدا، هیواشیان خواست وەك هەمیشە هەماهەنگ بن و هاوكاربن لە گەشەپێدان و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و زاڵبوون بەسەر تەحەددییە ئەمنییەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە