کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەركەوت حەسەن وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی ی.ن.ك دەستبەكاربوو

.

02:38 PM - 23/04/2024

سەركەوت حەسەن وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستبەكاربوو.

لەڕێوڕەسمێكدا لەبارەگای مەڵبەندی چەمچەماڵ، سەركەوت حەسەن وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستبەكاربوو، لایخۆیەوە، سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی ی.ن.ك و ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لەوتەیەكیدا باسی لەجێبەجیكردنی راسپاردەكانی كۆنگرەی پێنج و دووەمین كۆنفراسی مەكتەبی رێكخستن كرد و ئاماژەی بەوەكرد  لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەركەوت حەسەن وەك لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵ دەستبەكاربووە و یەكێكە لەراسپاردەكانی كۆنگرە.

 راشیگەیاند، بەلای یەكێتییەوە گرنگە كەسی شیاو بۆشوێنی شیاو دابنێت بۆ ئەوەی بتوانن لەڕێگەی نوێنەرەكانی یەكێتیەوە خزمەتێكی باش بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن چونكە، لەسەرەتاوە یەكێتی لەهەناوی خەڵكەوە دروست بووە، هەر بۆیە چەمچەماڵ و هەموو كوردستانی بەلاوە گرنگە و بەهی خۆی دەزانێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە