.
08:11 PM - 23/04/2024
لەسنووری ئیدارەی گەرمیان هەڵمەتی كوتانی منداڵان دژ بە نەخۆشی سورێژە دەستیپێكرد، وەك هەنگاوی یەكەمیش، هەڵمەتەكە لەباخچە و خوێندنگەكانەوە دەستپێدەكات و 46 تیمی گەڕۆك لەسەرجەم قەزا و ناحیەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان ئامادەكراون بۆ جێبەجێكردنی، پرۆسەكە منداڵانی شەش بۆ دوانزە ساڵ دەگرێتەوە و ئامانجی هەڵمەتەكەش كوتانی 40 بۆ 45 هەزار منداڵە لەسنووری گەرمیان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە