کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خێزان و خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش

.

05:38 PM - 24/04/2024

بەڕێز کاک قارەمان شینە

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی(شەیدا سەید شۆڕش)، نیگەران و دڵگران بووم.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە