کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانیاریی نوێ لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئاشكرادەكرێت

.

10:51 AM - 28/04/2024

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە گەلی كوردستانی راگەیاند، دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاربوو بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆک زیادبکرێت، بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان سوننەکان گرژیان دروستکرد، بۆیە جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، ئەو پرسە دوادەخەن بۆ چەند رۆژی داهاتوو، بەڵام دیارینەکرد رۆژەکە کەیە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە سوننەکان پابەند نین بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، خۆیان لە دەرەوەی ئەنجومەن رێکنەکەوتوون لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک هەر خۆشیان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران گرژی دروست دەکەن و داوا دەکەن ئەو پرسە بەزوویی یەکلایی بکرێتەوە.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە