کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: پەسەندكردنی یاسای لەشفرۆشی لە عیراق هەڕەشەیە بۆ سەر ئازادییەكان

.

10:59 AM - 28/04/2024

دوای ئەوەی دوێنێ پەرلەمانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ هەموارکردنەوەی یاسای هاوڕەگەزخوازی و رەگەزگۆڕین پەسەند كرد وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت:" گرنگە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا هەبێت."

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمەریکا زۆر نیگەرانە لە پەسەندکردنی هەمواریی یاسای ئێستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بە فەرمی ناوی یاسای دژە هاوڕەگەزخوازییە، ئەم پەسەندکردنە هەڕەشە لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان دەکات."

باسی لەوەشكردووە،:" یاساكە هەڕەشە لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەكان دەكات، كە بەدەستور پارێزراوە."

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەموارکردنەکە پەیوەندی هاوڕەگەزخوازان لەژێر هەڕەشەی سزای قورس و سزای زیندانیکردندا قەدەغە دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشیوایە، "ئەم هەموارکردنە هەڕەشە لەسەر لاوازترین خەڵکی عێراق دەکات، دەتوانرێت کاربهێنرێت بۆ سنووردارکردنی ئازادی بیروڕا دەربڕین، هەروەها بۆ سەرکوتکردنی چالاکییەکانی ڕێکخراوە نا حکوومییەکان لە سەرانسەری عێراق".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ئەم یاسایە هەڕەشەی زیاتر لەسەر كەسانێك دروست دەكات لە كۆمەڵگەی عێراقی و دەكرێت بۆ دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم ئازادی رادەبڕین و ئازادی كەسی بەكاربهێنرێت، لەگەڵ دروستكردنی بەربەست بۆ كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە سەرانسەری عێراق."

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ و پەرلەمانی عیراق یاسایەکی پەسەند کرد، کە تێیدا پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازان و گۆڕینی ڕەگەزگۆڕین بە تاوان دەزانێت و سزای زیندانیکردنی تا 15 ساڵی بەدواوە دەبێت.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە