کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی گەیشتە ریاز

.

11:04 AM - 28/04/2024

سەرۆك وەزیرانی عیراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابوریی جیهانیی گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر بانگهێشتی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابوریی سودانی گەیشتووەتە ریاز.

کۆڕبەندی ئابوریی جیهان بۆ ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی هاوکاریی نێودەوڵەتی و گەشەسەندن و وزە لەپێناو پەرەپێدان بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و نوێنەران لە 92 وڵاتەوە و کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزە و تەکنەلۆجیای زانیاری بەڕێوەدەچێت.

ئامانج لە کۆڕبەندەکە دروستکردنی هاریکاریی نێودەوڵەتی و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەو ئالنگارییە جیهانییانە هاوبەشانەی لەبواری وزە و تەکنەلۆجیای زانیاری دێنە کایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە