کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوێنەری یەكێتی بەشداری لە كۆڕبەندی سۆسیال دیموكرات لە جیهانیی عەرەبی كرد

.

04:30 PM - 28/04/2024


لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان بەشداریی لەڕۆژی دووەمی كۆڕبەندی سۆسیال دیموكرات لە جیهانیی عەرەبی كرد.

فریاڵ عبدالـلەئەندامی سەركردایەتی و نوێنەری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبونی( ئەیمەن سەفەدی)وەزیری دەرەوەی ئەردەن و (ئەن لیند) ڕاوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی سوید و ( ئۆتو وید مارك) هاوپەیمانی پێشكەوتنخواز و (كاتی پێری) پەڕلەمانتار و سەرۆكی پارتی كاری هۆڵەندا، بەشداری كۆڕنەندەكەی كرد لە عەمانی پایتەختی ئەردەن.

گفتۆگۆی كۆڕبەندەكە تایبەت بوو بە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و جیهان لەبارەی ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕ لە فەلەستین و كەرتی غەزە، لە كۆڕبەندەكەدا تەئكید لەشتی و ئاشتەوایی لە فەلەستین و ناوچەكرایەوە.

لەو میانەیەشدا، هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە) نوێنەری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر چەند تەوەرێك قسەیكرد، لەسەر بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان وتی تا ئێستاش لە لایەن وڵاتانی چواردەورمانەوە سنورەكان پێشێلدەكرێت، هەروەها مەترسی تیرۆر لە ناوچەكەمان هەڕەشەیەكی ڕاستەقینەیە دژ بە مرۆڤایەتی.

سەبارەت بەسیاسەتی، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان وتی لە عێراقدا یەكێتی بە هەمان سیاسەت و ڕوئیای سەرۆك (مام جەلال) بەردەوامە هەر لەدوای هەڵبژاردنەكانی عێراق پێكهێنانی حكومەت توشی چەق بەستووی بوبوو یەكێتی لەڕێگەی پێكهێنانی كوتلەیەكەوە تووانی ئەو بەستەڵەكە تێك بشكێنێت و حكومەت پێكهێنرا، لەبارەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی كوردستانەوە ڕایگەیاند وەك یەكێتی لەگەڵ هەڵبژاردنین لەكاتی خۆیدا تا هەرێم لەڕێگەی پەڕلەمانێكی بەهێزەوە پایەكانی دیموكراسی بنیات بنێت، لەهەمانكاتدا باسی ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستانی كردوو وتی هەڕێم نمونەی ئاسایش و ئارامی ناوچەكەیە.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە