کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە 13 ملیۆن پەنجە ماسی خرایە دەریاچەی حەمرینەوە

.

05:58 PM - 28/04/2024

ئەمرۆ یەكشەممە، بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی دیالە زیاتر لە 13 ملیۆن پەنجەماسی بۆ ناو دەریاچەی حەمرین زیادكرد بەمەبەستی زیندووكردنەوەی سامانی ماسی لە پارێزگاكە.

وتەبێژی كشتوكاڵی دیالە، محمد مەندلاوی رایگەیاند، “وەزارەتی كشتوكاڵ 13 ملیۆن و 500 هەزار پەنجەماسی خستەناو دەریاچەی حەمرینەوە بۆ زیندووكردنەوەی سامانی ماسی لە دیالە .

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ماسییانە بەشدار دەبن لە زیادكردن و بوژاندنەوەی سامانی ماسی لە دیالە دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی وشكەساڵییەوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی".

سەروەت و سامانی ماسی لە پارێزگای دیالە دابەزینێكی بێ وێنە بوو لە چەند ساڵێكدا لە ئەنجامی ئەو وشكەساڵییەی كە بە توندی ڕووبار و دەریاچەكانی گرتەوە، تەنانەت كاریگەری لەسەر حەوزەكانی بەخێوكردنی ماسی دروست كرد و خاوەنەكانیان ناچار كرد دەستبەرداری پیشەكەیان بن و پەنا بۆ پیشەی دیكە ببەن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە