کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبا : ئەگەر هەناردەی غاز دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

.

08:07 PM - 28/04/2024

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند، ئەگەر هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا:هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەكنیكییەوە هەناردەی گاز لە كێڵگەی كۆمۆڕ ئاسایی بكرێتەوە، ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەست پێ بكاتەوە، وەزارەتی كارەبا لە كەمتر لە 24 كاتژمێر بارودۆخی كارەبا ئاسایی دەكاتەوە.

ئومێد ئەحمەد وتی، بە هەوڵ و ڕێنمایی و پاڵپشتیی وەزیری كارەبا توانرا لەكاتی هێرشە درۆنییەكە سیستەمی كارەبا لە كوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و، وێستگە و محاویلەكانی كارەبا لە سوتان و تێكچوون بپارێزرێت.

وتیشی، سوپاسی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەكەین هاوكار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووكان و دەربەندیخان و كارپێكردنی یەكەكانی كارۆئاوی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە