کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی عەل كوێخا حەمە ئەمین تەلانی دەكات

.

08:51 PM - 28/04/2024

بەڕێزان خزمانی هۆزی جاف

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی عەلی کوێخا حەمە ئەمین تەلانی

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی کوێخا حەمە ئەمین تەلانی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو کوێخا عەلی کەسایەتیەکی گەورەی هۆزی جاف و لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و پێشەنگی کوردایەتی و قوربانیدان بوون بۆ شۆڕش، رۆڵێکی گرنگیان هەبوو لەهێنانەکایەی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەسنورەکەدا، کۆچکردنی جێگای داخی هەمووانە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و هەموو خزمانی هۆزی جاف دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە