کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن

.

03:14 PM - 29/04/2024

چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەکار دەبن و سەرۆک کۆماری عیراقیش کارنامەی لێوەرگرتن.

باڵیۆزانی نوێی بەحرێن، ماڵتا، پورتوگال و ئەنگۆلا لە عیراق دەستبەكاردەبن و بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەنوسی سەرۆكایەتی كۆمار كە وێنەیەكی بۆ گەلی كوردستان نێردراوە، ئاشكرایدەكات كە خالید ئەحمەد مەنسوڕ وەك باڵیۆزی نوێی شانشینی بەحرێن، جۆرج سەعید زامیت وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری ماڵتا، فێرناندۆ دی ئوری وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری پورتوگال و خۆسێ مارتینێز وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری ئەنگۆلا كارنامەیەن لەلایەن د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراقەوە وەرگرت.

لە میانی دیدارەكاندا، كە رۆژی دووشممە 29/4  بە جیا لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچون، سەرۆك كۆمار خواستی عیراقی دوپاتكردەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی پێشكەوتو و هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەكتر و هاریكاری جدی لە زۆر بواردا لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.

بە گوێرەی راگەیەندراوە رۆژنامەنوسییەكە سەرۆك كۆمار هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگی و راوێژی نێوان عیراق و وڵاتەكانیان لەبارەی پرسە جیاوازەكان و بابەتەكانی جێ بایەخی هاوبەش.

لای خۆیانەوە باڵیۆزانق نوێش  خواستی وڵاتەكانیان دوپاتكردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییان لەگەڵ عیراق و پەرەپێدانیان لە هەموو بوارەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە